Add parallel Print Page Options

12 لەو ڕۆژەدا کە یەزدان ئەمورییەکانی دایە دەست نەوەی ئیسرائیل، یەشوع لەگەڵ یەزداندا دوا، لەبەرچاوی ئیسرائیلدا گوتی:

«ئەی خۆر بەسەر گبعۆنەوە ڕابوەستە و
    ئەی مانگ بەسەر دۆڵی ئەیالۆنەوە.
13 جا خۆر ڕاوەستا و
    مانگیش وەستا
هەتا گەل تۆڵەیان لە دوژمنەکانیان سەندەوە.»

ئایا ئەمە لە پەڕتووکی یاشاردا[a] نەنووسراوە؟

جا خۆر لەناو جەرگەی ئاسماندا ڕاوەستا و بۆ ماوەی یەک ڕۆژی تەواو لە ئاوابوون پەلەی نەکرد. 14 وەک ئەو ڕۆژە قەت نەبووە، نە لەپێشی و نە لەپاشی کە یەزدان ئاوا گوێ لە دەنگی کەسێک بگرێت، چونکە یەزدان بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل دەجەنگا!

Read full chapter

Footnotes

  1. 10‏:13 پەڕتووکی یاشار: دەشێت کۆکراوەی هەڵبەستە جەنگییەکان بووبێت، هەروەها لە دووەم ساموئێل 1‏:18‏‏ دەقێکی دیکە لەم پەڕتووکە وەرگێڕاوە.‏